دەربارەی سێنتراڵ پارک

ناساندن: کۆمپانیای سامسۆن بۆ بەڵێندەرایەتی گشتی و وەبەرهێنانی خانووبەرە و چارەسەرکردنی ئای تی بەڕێوەبەری ڕێگەپێدراوی کۆمپانیا : میران کامل امین سامسۆن / ئەندازیار، دەرچووی ساڵی ٩٨-٩٩ زانکۆی سلێمانی کۆلێژی ئەندازیاری ساڵی دامەزراندن : ٢٠٠٥ پلەی کۆمپانیا : یەک بە پۆلێنی وەزارەتی پلاندانان لەسەرەتای دامەزراندنی کۆمپانیاوە: کاری بەڵێندەرایەتی لە هەموو پڕۆژەکانی خزمەتگوزاری وەک خوێندنگە. و شەقام و ئاو ئاوەڕۆ و یاریگای نێودەوڵەتیدا کردووە. جێبەجێکردنى چەندەها پڕۆژە لە بواری بەڵێندەرایەتیدا. وە بەشێکی تری کۆمپانیا چارەسەرکردنی ئای تی و دانانی بەرنامەی ERP سیستەمی پێشکەوتووی داتابەیس بە هاوبەشی کۆمپانیای ئەمریکی. وە بەشێکی تری کۆمپانیا کە بریتیە لە وەبەرهێنانی خانووبەرە کە لە ئێستادا دوو پڕۆژەى گەورە پێشکەش بەشارەکەمان دەکەین ئەویش: - سێنتراڵ پارک - شارسیتی لە شارەزوور
about

سێنتراڵ پارك:

بەپێشەکی کەم و قستی 12 ساڵ یەكە + گەنجینە + گەراجی دفن = ١٦٧م٢ نرخ: ٩٩.٩٩٩$ یەكە + گەنجینە + گەراجی دفن = ١٣١م٢ نرخ: ٧٩.٩٩٩$ کۆمپانیای سامسۆن پڕۆژەی نیشتەجێی سێنتراڵ پارک لەسەر روبەری (٨٥) دۆنم زەوی جێبەجێ دەکات، كە لە دوو زۆن پێكهاتووە, زۆنی (A) نۆ باڵەخانە و زۆنی (B) پێنج باڵەخانە، پڕۆژەکە لە (١٤) باڵەخانەی (٢٥) قاتی پێکهاتووە و هەر قاتە (٨) یەکەیە ( چوار یەکەی ١٦٧م٢ و چوار یەکەی ١٣١م٢) یە ٢٨٠٠ یەکەیە. ماوەی تەواو بونی پڕۆژەکە جیاوازە (٣ ساڵ ، ٤ ساڵ ، ٥ ساڵ)ە.

بۆ سێنتڕاڵ پارک؟

جیاوازین كە سەنتەری شارەكە بریتییە لە ڕوبەرێکی فراوانی سەوزایی بەدیزاینێکی مۆدرێن و سەرنجڕاکێش باخچە و یاریگای منداڵان و دەریاچەی بچووکی تێدا دروستکرابێت، کە دەبێتە ناوەندێک بۆ حەوانەوەی دانیشتوانی یەکەکان و دیمەنێکی جوان و ژینگەیەکی پاک بە شارەکە دەبەخشێت. • تاکە شارە کە تیایدا منداڵەکانمان پارێزراون، لە شوێنی یاری کردن و رێگای چون بۆ خوێندنگەش تەنها بە سەوزاییدا رێدەکەن و دوورن لە شەقام. • تاکە شارە گرنگی تایبەتی بە تەندروستی ئێوەداوە، رێگایەکی تایبەت لەنێو سەوزایدا بۆ پێرێکردن و پاسکیل دابینکراوە. • تاکە شارە کە هەر باڵەخانەیەکی دوو دەرگای هەیە کە هەردووکیان لەسەر سەوزایین. • تاکە شارە یەکەکانی بە نرخێکی گونجاو بفرۆشرێت و دوو قات گەراجی دفنیشی بۆ وەستانی ئۆتۆمبێلی خاوەن یەکەکان دابینکردبێت، ئەمە جگە لە شوێنی تایبەتیش بۆ وەستانی ئۆتۆمبێلی میوان . • تاکە شارە کە ناوەندی فێرکاری لە یەک رووبەردا کۆکردۆتەوە، نزیک دەرگای سەرەکی و دوور لە باڵەخانەکان تا قەرەبالغی دروست نەبێت کە بریتین لە (2 مەکتەبی بنەرەتی + 1 ئامادەیی + 1دایەنگا و 1 باخچەی ساوایان) . • تاکە شارە شەڵتەر و جێگەی تایبەت بۆ پیاسە و حەوانەوەی ئاژەڵە ماڵییەکانی لە باخچەی پرۆژەکەدا دابینکردوە.

باڵەخانەکان:

هەر قاتێك 8 یەكەی تێدایە بەڵام بەشێوازێك رێكخراون كە هەر 4 یەكە و لە بەرێك دانراوە ئەسانسۆر و قادرمەی بەجیا بۆ دانراوە تا قەرەبالغی پێوە دیار نەبێت. • هەر باڵەخانەیەك بە شێوەیەكی لار دروستكراوە تا بەردەوام خۆر لێینەدات و خۆر و سێبەری مام ناوەند بێت و بێزاركەر نەبێت. • هەر باڵەخانەیەك بەردەمی باڵە خانە نییە تا هەموو باڵەخانەكان وەك یەك جوانی شار و سەوزایی ببینن. یەكەكان گشت پێویستیەكانی خێزانی تێدا دابینكراوە: (ئاو و کارەبای بەردەوام، سیستمی شۆفاش، سیستمی غاز و سەتەلایتی مەرکەزی، سیستمی پارێزگاری لە پلەکانی گەرما و سەرما، سیستمی ئاگرکوژاندنەوە، سیستمی پارێزگاری بومەلەرزەی تێدایە و هەرباڵەخانەیەک 4 ئەساسنسۆری بۆ دابینکراوە)، یەکەکان (سەقفیان کونافە، پەنجەرەی ئەلەمنیۆمی دەبڵ جام، ئەرزی لامینەیت)ە.